نێچیرڤان بارزانی: هەمیشە پشتیوانی ئێزدییەکانین

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین بۆ ئێزدییەکان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، دڵنیایان دەکاتەوە کە هەمیشە پشتیوانیان دەبن.

لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: جەژنی چلەی هاوین بە گەرمی لە خوشک و برا ئیزدییەکانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەو جەژنە بە ئارامی و خۆشی بەسەر ببەن.

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ئەو جەژنە کە هاوکاتە لەگەڵ یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان، بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئێزدی دەکەینەوە و دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاریانە، کە هێشتا بەدەست ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن، هەموویان دڵنیا دەکەینەوە کە هەمیشە پشتیوانیان دەبین".

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

جه‌ژنا چلێ هاڤينێ ب گه‌رمى ل ته‌ڤايا خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ، عێراقێ و هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن، پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژن و بێهڤه‌دانه‌كا ئارام ده‌رباز بكه‌ن و جه‌ژنا خێرێ و ته‌ناهيێ بيت.

د ده‌مه‌كێدا كو جه‌ژن يا هه‌ڤده‌مه‌ دگه‌ل بيرهاتنا جيۆسايدا ئێزدييان، هه‌مى قوربانى يێن ئێزدى ب ڕێز و شكۆڤه‌ ب بير تينين، دلێ مه‌ دگه‌ل مالباتێن وان و هه‌مى وان خۆشك و برايێن ئێزدييه‌ كو هێشتا ژ ڤێ كاره‌ساتێ دنالن. ئه‌م هه‌ميان پشتڕاست كو هه‌رده‌م پشته‌ڤانێن وانين.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ

2023/8/2