سەرۆککۆماری عێراق لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان: ئەو تاوانە دڕەندەیی رژێمی پێشوو دەردەخات
K24 - هەولێر
سەرۆککۆماری عێراق لە لە یادی چل ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان ئاماژە بەوە دەدات، ئەو تاوانە دڕەندەیی رژێمی پێشووی دیکتاتۆری عێراق دەردەخات و رژێمەکە دەیویست بە شێوەیەکی دڕندانە گەلی کورد لەناوببات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تەممووزی 2023، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا لەبارەی یادی چڵ ساڵەی کومەڵکوژی بارزانییەکان رایگەیاند، "ئەو تاوانە قێزەونەی رژێمی پێشووی دیکتاتۆر ئەنجامیدا، دەربڕین لەو دڕندەییە دەکات، کە رژێمی پێشووی دیکتاتۆر پەیڕەوی دەکرد و درێغی نەدەکرد لە ئەنجامدانی دڕەندەترین تاوانەکان".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراقدا ئاماژە بەوە دراوە، "ئەنجامدانی ئەو تاوانە لە دژی هاووڵاتییانی بارزانی، زنجیرەیەک تاوانی کۆمەڵکوژی بەدوای خۆیدا هێنا کە بە پڕۆسەی ئەنفال ناسراوبوو و دواتریش تاوانی هەڵەبجە، کە چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتییانی سڤیل بەکارهێندرا. ئامانجی هەموو ئەو تاوانانە لەناوبردنی یەکجارەکی کورد بوو".
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو تاوانانە بەدیناکرێت کە رژێمی پێشووی دیکتاتۆری عێراق و رێکخراوی تیرۆریستی داعش دژ بە دەیان هەزار منداڵ، گەنج و پیر ئەنجامیداون. ئەو تاوانانە شێوەی جیاوازی رەگەزپەرستی و شۆفێنین.
كۆتاييى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پياو و پيرى بارزانى له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا ئه‌نفال و بێسه‌روشوێنكران و بوونه قوربانيى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگيريى ده‌سه‌ڵاتى ئەوکاتی عێراق.
به هه‌زاران خێزانى بارزانيى بێ ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌كانى قوشته‌په، به‌حركه و هه‌رير و سۆران و چه‌ند شوێنێكى ديكه، بێ باوك و برا و به هه‌زاران خانمى ڕووسوورى بارزانى، بێ مێرد مانه‌وه و ناچار بوون به ته‌نيا ڕووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى ناديارى سه‌خت ببنه‌وه و به‌رگه‌ى ده‌يان ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى بگرن و بمێننه‌وه. ئه‌وان بۆ منداڵه‌كانيان بوون به باوك، بۆ په‌يداكردنى بژێوى ژيان و په‌روه‌رده‌كردنيان، ئازار و سه‌ختى و ناخۆشيى زۆريان كێشا. به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و بێكه‌سييان گرت و به گيانێكى ئاڵنگارييانه‌ى به‌رزه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ژيان بوونه‌وه و لێهاتووانه نه‌وه‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزيان په‌روه‌رده كرد.