مێسی خۆشه‌ویسترین هاوڕێیه‌كانی ئاشكرا ده‌كات

لیۆ مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیل
لیۆ مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیل

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا هاوڕێیه‌ نزیك و دڵخوازەکانی لە ماوەی ژیانی تۆپی پێیدا ئاشکرا ده‌كات، زۆربه‌یان یارییان بۆ یانه‌كانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان كردووه‌.

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانیا 10 هاوڕێی دڵخواز و خۆشه‌ویستی خۆی ئاشكرا ده‌كات.

مێسی له‌ ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ناوی رۆناڵدینیۆی به‌رازیلی دێنێت كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ بارسێلۆنا هاوشانی ئه‌و جادووگه‌ره‌ به‌رازیلییه‌ لیۆ به‌هره‌كانی ته‌قییه‌وه‌، دواتر ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كانی دیكۆی پۆرتوگالی، ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی، لویس سوارێزی ئۆروگوایی ده‌كات.

مێسی 3 یاریزانی دیكه‌ی پێشووی بارسێلۆنا به‌ هاوڕێیه‌ دڵخوازه‌كانی وه‌سف ده‌كات ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌ چاڤی هێرناندێز، ئه‌ندرێس ئینیێستا و سێرخیۆ بۆسكێتس.

لیۆنێل مێسی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ختی هه‌بوو له‌ پاڵ ژماره‌ ئه‌ستێره‌ی باش یاریی كردووه‌ و ده‌شڵێت: زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و دیڤید ڤییا نابێت هه‌رگیز له‌بیر بكه‌م، زۆر ئاسووده‌م هاوشانی ئه‌و یاریزانه‌ یاریم كردووه‌.

مێسی گوتیشی: یاریزانه‌ دڵخوازه‌كان زۆرن، به‌س خه‌ریكه‌ ناوی نێیمار له‌بیر بكه‌م، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوڕێیه‌كانی ته‌مه‌نی یاریكردنم.

لیۆنێل مێسی زۆرترین ماوه‌ی ژیانی پیشه‌گه‌ری له‌ بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كردووه‌ و ماوه‌ی 21 ساڵ یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ كرد، لە 778 یاریدا 672 گۆڵی بۆ بارسا كردووه‌، پێش ئەوەی لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات.

مێسی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، خولی ئەمریکای هه‌ڵبژارد و ڕووی لە ئینتەر میامی کرد، تا ئێستاش لە دوو یاریدا لەگەڵ تیپەکەی 3 گۆڵ و ئاسیستێكی كردووه‌.