جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن گه‌یشته هه‌ولێر

K24 – هەولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن گه‌یشته هه‌ولێر، سبه‌ی ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، دكتۆر ئه‌حمه‌د خه‌لایله جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن گه‌یشته هه‌ولێر، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كۆببێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن دوو رۆژ له‌هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتیش كۆده‌بێته‌وه.