هێزە ئەمنییەکانی بەرازیل 45 بازرگانی ماددەی هۆشبەرییان کوشت

پۆلیسی بەرازیل
پۆلیسی بەرازیل

K24 - هەولێر

هێزە ئەمنییەکانی بەرازیل 45 بازرگانی ماددەی هۆشبەرییان کوشت و دەستیشیان بەسەر دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر و چەندا پارچە چەکی جیاوازدا گرت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی بەرازیل بۆسەر بازرگاکانانی ماددەی هۆشبەر لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە، 45 بازرگانی ماددەی هۆشبەر کوژراون.

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بەرازیلەوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەنێوان هێزی پۆلیس و دەزگای هەواڵگری بەهەماهەنگی ئەنجامدراوە و تیایدا ئەو ناوچانە کراونەتە ئامانج کە بە ناوچەی فراوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ناسراون لە رۆدیۆ جانیرۆ و ژمارەیەک ناوچەی دیکە.

سەرباری کوژرانی دەیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر، هێزە ئەمنییەکانی بەڕازیل دەستیان بەسەر دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر و چەندا پارچە چەکی جیاوازدا گرتووە.

ماددە هۆشبەرەکان بە یەکێک لە قەیرانە گەورەکانی وڵاتانی جیهان دادەنرێت، کە کاریگەری لەسەر ژیانی گەلان هەبێت، هەروەها کاریگەری لەسەر پێکهاتەکانی پەیکەری کۆمەڵایەتی هەبووە و زیانی زۆری بە مرۆڤ گەیاندووە.

پزیشکانی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەدەن، زیانەکانی "شابو" دەبێتە  هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و پلەی گەرمی لەش، ناڕێکی لێدانی دڵ، نەمانی ئارەزووی خواردن و چالاکی زۆر، جگە لە تێکچوونی خەو، کەمخەوی، پارانۆیا، خەونبینین، تێکچوونی باری دەروونی، خەیاڵ ، یان رەفتاری توندوتیژی، هەروەها چەندین زیانی تر بە سییەکان و جگەر و گورچیلە، رەشبوونەوە وشکبوونەوەی هەستیاری پێست، پووکانەوەی ئێسک، شێواوی و زیانگەیاندن بە ددانەکان.