به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییانه‌وه په‌یماننامه‌ی لۆزان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆڵۆنیالیزم تاووتوێ ده‌كات
K24 - هەولێر:
په‌یماننامه‌ی لۆزان سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێده‌په‌ڕی و به‌هۆیه‌وه كورد له گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت بێبه‌ش كرا، نه‌خاسمه كه پێشتر له رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا به‌شێكی بۆ دیاریكرابوو، به‌رنامه‌ی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه" كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌ییه‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌شی دووه‌می ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵه‌یی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، فه‌رسه‌ت مه‌رعی، پسپۆڕ له مێژووی كورد و عوسمان عه‌لی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی تاووتوێ ده‌كات.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كورد له باشووری كوردستان له 25ـی ئه‌یلوولی 2017ـدا له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه كۆتایی به په‌یماننامه‌ی لۆزان و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد هێنا. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بارودۆخی باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دوای ئه‌و جه‌نگه‌ش گوتی، بارودۆخێكی ناله‌باری هه‌بووه، ناوبراو هۆكاره‌كه‌یشی بۆ نه‌بوونی یه‌كگوتاری كورد له‌و سه‌رده‌مه و نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ئابوورییه‌كی یه‌كگرتوو و به‌هێزی كورد گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له 1920، ته‌كان و جووڵه‌یه‌كی به پرس و كێشه‌ی كورد له ناوچه‌كه‌دا به‌خشی، نه‌خاسمه له مادده‌كانی 62، 63 و 64ـدا ددان به‌وه‌دا نرا، كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ساڵێكدا كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، دواتر كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ددان به‌و سه‌ربه‌خۆییه‌دا ده‌نێت، به‌ڵام مه‌رجی پێشوه‌خته‌ش بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌بوو، كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو، كه دیاره ئه‌و ریفراندۆمه فیعلییه ئه‌نجام نه‌درا و به‌هۆی چاوتێبڕینی به‌ریتانیا له نه‌وتی كه‌ركووك، ریفراندۆمه فیعلییه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و دواتریش پاكێجی سیڤه‌ر به لۆزان گۆڕا، لۆزانیش به‌یه‌كجار خه‌ونی كوردی بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كۆتایی پێ هێنا.
فه‌رسه‌ت مه‌رعی، پسپۆڕی مێژووی كورد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1920 بۆ 1923 واته له‌نێوان هه‌ردوو رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر و لۆزاندا، كه خه‌لافه‌تی عوسمانی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كۆتایی پێهاتبوو، له به‌رامبه‌ردا توركیای كه‌مالیزم به‌هێز بووبوو و توانی له كۆنگره‌یه‌كی به‌هێزدا تورك و كورد بكاته یه‌ك و مسته‌فا كه‌مال رایگه‌یاند، كورد و تورك له‌و وڵاته‌دا برای یه‌كدین، كه هاوكات به‌شێك له هۆز و خێڵه‌كان باوه‌ڕیان به‌و مانۆڕه‌ی مسته‌فا كه‌مال هێنا و ئه‌فسه‌رانیان له‌ناو سوپای توركدا چوونه پاڵ مسته‌فا كه‌مال و وا تێگه‌یشتن به كۆتاییهاتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و راگه‌یاندنی كۆماری توركیا، كورد سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و كۆتایی به‌و ژێرده‌سته موزمینه دێ كه ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده بوو له بن ده‌ستی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا بوو.
گوتیشی، له لایه‌كی دیكه‌وه رووسیای به‌لشه‌فیك به‌هێز بوو، له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی رووسیا، مسته‌فا كه‌مال خۆی له رووس نزیك كرده‌وه، به‌وه‌ش په‌یامێكی دایه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، كه ئه‌گه‌ر یارمه‌تی نه‌ده‌ن و له ئایینده‌دا پشتوانی له پڕۆژه‌كانی نه‌كه‌ن، خۆی ده‌داته پاڵ رووسیا، به‌و شێوه‌یه رۆژئاوا به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ترسیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی مسته‌فا كه‌مال بۆ دروست بوو، بۆیه نه‌یانتوانی زیاتر ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا به‌رفره بكه‌ن و پشتوانی زیاتری لێ بكه‌ن، نه‌خاسمه كه ئه‌رمه‌نه‌كان مه‌به‌ستیان بوو چه‌ندین ناوچه‌ی توركیا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن له‌وانه‌ی حه‌سه‌ن كێف و مووش و وان و چه‌ندینی دیكه، به‌ڵام مسته‌فا كه‌مال ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كی له‌و شێوه‌ی نه‌بوو و سه‌ری بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان نه‌ده‌هێنایه به‌ر، به‌و شێوه‌یه فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هاوسۆزی خۆیان بۆ مسته‌فا كه‌مال نیشان دا، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و كات كورد هێشتا هۆز و خێڵ بوون، بۆیه پشتیان له داواكارییه‌كانی كورد كرد و مسته‌فا كه‌مالیان رازی كرد.
فه‌رسه‌ت مه‌رعی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌و كات كورد خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی فیعلی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان بكات، شه‌ریف پاشا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی كورد بوو، به‌ڵام زیاتر نوێنه‌رایه‌تی توركیای ده‌كرد.
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی قاهیره كه له ساڵی 1921 به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و كات چه‌رچڵ وه‌زیری موسته‌عمه‌راتی به‌ریتانیا بوو، گوتی كۆنگره‌كه بۆ كورد گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت كه چل كه‌سایه‌تی باڵای ئینگلیز و دوو وه‌زیری كورد له حكومه‌تی عێراق كه یه‌كێكیان جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری، وه‌زیری به‌رگری بوو، به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كرد و له‌وێ باسی كوردستان كرا.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌و گۆنگره‌یه‌دا به‌شداربووان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوون، كه یه‌كه‌میان به‌سه‌ركردایه‌تی وینستۆن چه‌رچڵ بوو و مێجه‌ر نۆئێل و لۆرانس و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی و سیاسی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا بوون ماف به كورد بدرێت، به‌تایبه‌تی كه نۆئێل و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه پشتگیریان له‌وه كرد، كورد سه‌ربه‌خۆیی پێ بدرێت، به‌ڵام دواتر پێرسی كۆكس كه مه‌ندوبی سامی بوو له عێراق له‌ژێر گوشاری شه‌ریف حوسێن‌دا له دۆزی كورد سارد بووه‌وه و پاشگه‌ز بووه‌وه، نه‌خاسمه كه شه‌ریف حوسێن پێی وابوو كه ئه‌گه‌ر ویلایه‌تی مووسڵ كه ده‌كاته باشووری كوردستان نه‌چێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق كه له 1922 دامه‌زرا، ویلایه‌تی به‌غدا به ته‌نیا قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ عێراق پێك نه‌ده‌هێنا، چونكه ئه‌و كات عێراق ته‌نیا دوو ویلایه‌تی به‌غدا و مووسڵ هه‌بوو.
له‌لای خۆیه‌وه عوسمان عه‌لی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی پشتگیری له بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌یوب گه‌ڵاڵی كرد سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی 25ـی ئه‌یلوولی 2017 و گوتی، ئه‌و ریفراندۆمه ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمی و فیعلی لۆزان بوو. به بۆچوونی ناوبراو یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌ئامانجنه‌گه‌یشتنی كورد له به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا بوونی په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونی یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری ناوخۆیی بوو.
هه‌روه‌ها گوتی، خودی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی كۆڵۆنیالیزم له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كورد یه‌كانگیر نه‌ده‌بوو، له كاتێكدا به‌شێك له گه‌لانی ئه‌فریقیا و ئاسیا ته‌نانه‌ت گه‌لی عه‌ره‌بی عێراقیش له‌ناوخۆیاندا یه‌كگرتوو نه‌بوون، به‌ڵام چونكه به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا و كۆڵۆنیالیزم له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییان ده‌هاته‌وه، بۆیه كرانه ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆییان، گوتیشی به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست له ئارادایه، نه‌خاسمه به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا له‌و باره‌یه‌وه جێی بایه‌خ و هه‌ڵوه‌سته‌ی وردن، به‌تایبه‌تترش له كۆتاییدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتن قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی كوردی كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا یه‌كبگرێته‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێنن، به‌ڵام كۆمه‌ڵیك هۆكار رێگر بوو له به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، نه‌خاسمه كه به‌ریتانیا پێی وابوو، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دابمه‌زرێنن، عێراق كه زۆرینه‌ی شیعه‌یه و زاڵ ده‌بوون به‌سه‌ر سوننه‌كان و ئه‌و كات ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ك پێویست بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئینگلیز كاری نه‌ده‌كرد، به چوونه ده‌ره‌وه‌ی كوردیش له هاوكێشه‌ی عێراق و راگرتنی باڵانس له‌نێوان سوننه و شیعه‌دا، بارودۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا نه‌ده‌مایه‌وه، بۆیه به لای ئه‌وه‌دا نه‌چوون كورد بكه‌نه ده‌وڵه‌ت.