ئه‌ردۆغان باس له سه‌ردانه‌كه‌ی پوتن بۆ توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا كاتی هاتنی سه‌رۆكی رووسیا بۆ توركیا دیارینه‌كراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تا ئێستا كاتی هاتنی ڤلادیمێر پوتن بۆ توركیا دیارینه‌كراوه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا خه‌ریكن سه‌ردانه‌كه رێكده‌خه‌ن.
ئه‌ردۆغان گوتی: "پێموایه پوتن له‌م مانگه‌دا (ئاب – ئۆگێست) سه‌ردانی توركیا ده‌كات".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسی رێككه‌وتوون بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له ده‌ریای ره‌شه‌وه، پاشان گه‌یاندن بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی راگرتنی هه‌نارده‌ی یۆرانیۆم و زێڕ له نه‌یجه‌ره‌وه بۆ فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "ئه‌مه وڵامی ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌یه، كه پاریس ساڵانێكه ده‌رهه‌ق به‌و وڵاته‌ی ده‌كات".
پێشتریش یوری ئۆساکۆڤ راوێژکاری سیاسەتی ده‌ره‌وه لە کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرملین) رایگەیاندبوو، پلان هەیە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن سەردانی تورکیا بکات.
ئۆساکۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لەبارەی سەردانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کردبوو، پوتن لەکاتی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بەڵێنی ئەوەی دا کە سەردانی تورکیا بکات.
راوێژکاری سیاسەتی دەرەکی لە کرملین رایگەیاندبوو، دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە لایەنی تورکیا و رووسیا پلانیان بۆ سەردانی پوتین بۆ ئەنقەرە هەیە، بەڵام تا ئێستا لەبارەی وادە و ماوەی سەردانەکە رێکنەکەوتوون.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەگەری پێشنیازی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرنیا لە رێگەی دەریای رەش لەمیانی دیدارەی هەردوو سەرکردەکەدا، یوری ئۆساکۆڤ رایگەیاند، ئاساییە هەردوو سەرۆک گفتوگۆی ئەم بابەتەبکەن، جا چ لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بێت یان بەشێوەی رووبەڕوو.