وه‌زیرێكی به‌ریتانی داوا له به‌ته‌مه‌نه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كاری دلیڤه‌ری بكه‌ن
K24 - هەولێر:
وه‌زیری كار و مووچه‌ی به‌ریتانی داوا له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی په‌نجا ساڵییه، كاری گه‌یاندنی خواردن "دلیڤه‌ری" بكه‌ن، هاوكات ئامۆژگارییان ده‌كات چاوكراوه بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره پێویستی به چاوكراوه‌یی و وریاییه‌وه هه‌یه، كه له بنه‌ڕه‌تدا كاری گه‌نجانه.
میل ستراید، وه‌زیری كار و مووچه‌ی به‌ریتانی داوا له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی په‌نجا ساڵییه، به‌دوای چه‌ندین بژارده‌ی كاردا بگه‌ڕێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كردووه باشترین كار كه ئه‌نجامی بده‌ن، كاری گه‌یاندنی خواردن "دلیڤه‌ری"ـیه، كه جگه له ده‌ستخستنی داهات، هاوكات ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌ندین په‌یوه‌ندی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه كاته نه‌رمه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری كار و مووچه‌ی به‌ریتانی هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و توێژه‌ی به‌وه ناسراون كه نه كار ده‌كه‌ن و نه به‌دوای هیچ كارێكدا ده‌گه‌ڕێن، له كاتێكدا له‌دوای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، رۆژانه ژماره‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه.
بیرۆكه‌كه‌ی میل ستراید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه پێشوازی لێ نه‌كرا، له‌وباره‌یه‌وه چارلی فالكۆنه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكارانی به‌ریتانی له تویتێكدا بیرۆكه‌كه‌ی به "ناهاوسه‌نگ" ناوبردووه و به نۆرمان تیبیت به‌راوردی كردووه، كاتێك له ساڵی 1981ـدا گوتی: "پایسكیله‌ت لێ بخوڕه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بێكاری به‌كۆمه‌ڵ و ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانی به‌ریتانیا.
كۆمپانیای "دیلیڤیرۆ" له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2021ـوه رێژه‌ی 62%ـی كارمه‌نده‌كانی له سه‌رووی په‌نجا ساڵیدایه، هه‌روه‌ها پێی وایه كه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵییان تێپه‌ڕاندووه، به‌هۆی ئه‌زموونی ژیانیان، زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره گونجاون.