هونەرمەند بەیتۆ جان لە رێگەی کوردستان24ـەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند بەیتۆ جان
هونەرمەند بەیتۆ جان

K24 – ستۆکهۆڵم:

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆ جان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە رێگەی کوردستان24ـەوە ئەو هونەرمەندە ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.

لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا، هونەرمەند بەیتۆ جان دەڵێت، "من بەیتۆ جانم بۆ ئەو کەسانەی کە نازانن، ئەمڕۆ 4ـی ئابە و دیسان دەبێت باسی مردنم بکەم".

هەروەها ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لە غوربەتدایە و هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە مردنی ئەو دەکەن راست نییە و رەخنەش لەوانە دەگرێت، لەسەر بنەمای ناڕاست هەواڵی مردنی بڵاودەکەنەوە.

هونەرمەند بەیتۆجان، چەند ساڵێکە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی لە کارە هونەرییەکانی دوور کەوتووەوە، لە دوێنێوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کۆچی دوایی بڵاوبووەتەوە.

هونەرمەند بەیتۆ جان لە ساڵی 1955 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە نەورۆزی 1986 بەهۆی ئەوەی بە کوردی گۆرانی دەڵێت نزیکەی شەش ساڵ زیندانی دەکرێت و دوای ئازادبوونیشی ئاوارەی هەندەران دەبێت و ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویدە.