ئێران... بەهۆی سووتانی دارستانەکانی دەورووبەری زیندانی ئێڤین ژمارەیەک مین دەتەقێتەوە

زیندانی ئێڤین لە ئێران
زیندانی ئێڤین لە ئێران

K24 - هەولێر

دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران رایگەیاند، ئاگرەکەی دارستانەکەی دەورووبەری زیندانی ئێڤین بەهۆی کەشوهەوای زۆر گەرمەوە دروستبووە، دواتر بووەتە هۆی تەقینەوەی ژمارەیەک مین لە ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی میزان، کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریە بڵاویکردەوە، ئاگرێک بەهۆی کەشو هوای زۆر گەرمەوە کەوتووەتەوە، تەنها چەند خولەکێکی خایاندووە و دەستبەجێ کۆنتڕۆڵ کراوە، هەروەها هیچ زیانێکیش بە دامەزراوەکانی زیندانی ئێڤین نەگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاگرەکە لە ناوچە گردە پارێزراوەکانی دەوروبەری زیندانی ئێڤین بڵاوبووەتەوە، و بووەتە هۆی تەقینەوەی ژمارەیەک مین".

ئاژانسەکە هیچ ئاماژەیەکی بە زیانی مرۆیی و وردەکاری لەبارەی جۆری مینەکانەوە نەخستووەتەڕوو.