ئومێد خۆشناو: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زۆر په‌رۆشی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مشه‌وی یانه‌ی هه‌ولێره
K24 – هەولێر
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دیدارێکی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە و دەڵێت: سەرۆکوەزیران زۆر په‌رۆشی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مشه‌وی یانه‌ی هه‌ولێره‌و سەیری یاریه‌که ده‌کات.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە: "ئه‌مڕۆ له دیداری جه‌نابی سه‌رۆکوه‌زیرانی کوردستان، گفتوگۆیه‌ک ده‌رباره‌ی زیاتر خزمه‌تکردنی هه‌ولێر. به‌ڕێز کاک مه‌سرور بارزانی، زۆر په‌رۆشی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مشه‌وی یانه‌ی هه‌ولێره‌و سەیری یاریه‌که ده‌کات، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره دوای به‌ده‌ستهێنانی جامه‌که، سه‌رۆکی حکومه‌ت رێزلێنانی بۆ یاریزانان و یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت، به ئاهه‌نگ و مه‌راسیم پێشوازیان ده‌کرێ".
کاتژمێر 8ی ئەمشەو یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق لەنێوان هەولێر و قوە جەوییە بەڕێوە دەچێت و نزیکەی پێنج هەزار هاندەر لە هەولێرەوە بۆ هاندانی یانەکەیان چوونەتە بەغدا.
کاتژمێر 8ی ئەمشەو یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق لەنێوان هەولێر و قوە جەوییە بەڕێوە دەچێت و نزیکەی پێنج هەزار هاندەر لە هەولێرەوە بۆ هاندانی یانەکەیان چوونەتە بەغدا، هاوکات شاشەیەکی گەورە لە باغی شاری هەولێر دانراوە، بۆ ئەوەی هاندەران لەو رێگەیەوە سەیری یارییەکە بکەن.