دوای نۆ مانگ لە دیارنەمانی تەرمی هاووڵاتییەک لە بناری قەندیل دۆزرایەوە

K24 – رانیە

پاش نۆ مانگ لە دیارنەمانی تەرمی هاووڵاتییەکی دانیشتووی سنووری قەزای پشدەر لە بناری قەندیل دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی نۆ مانگ، تەرمی ھاووڵاتی عومەر عەلی دانیشتووی گوندی گرتکی سنووری قەزای پشدەرە، لە بناری چیای قەندیل و لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، ئەو ھاووڵاتییە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی کردووە و دەگوترێ لەژێر بەفر لە بناری قەندیل دۆزراوەتەوە.