رووسیا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی راگه‌یاند

K24 – هەولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەیەکی دیکەی هەرێنت لۆهانسکی راگەیاند.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانیان، توانراوە ناوچەی نۆڤۆسێلیڤسکی لە هەرێمی لۆهانسک کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

کۆناشینکۆڤ هه‌روه‌ها گوتی: "هێزە چەکدارەکانی رووسیا لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەردەوامن. لە ناوچەی کوپانسک و لە ئەنجامی هێرشێکی لێهاتوویانە و پیشەییانەی یەکە سەربازییەکانی سەر بە فەرماندەیی رۆژئاوا، توانیان ناوچەی نۆڤۆسێلیڤسکی لە هەرێمی لۆهانسک ئازاد بکرێت."

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.