بەهۆی بومەلەرزەیەک لە جۆرجیا نزیکەی 16 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 – هەولێر:    

بەرپرسانی جۆرجیا رایانگەیاند، دوای ئەوەی  بومەلەرزە لە هاوینەهەواری باکوری رۆژئاوای جۆرجیا کەوتەوە، لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بێسەروشوێن بوون

بومەلەرزەکە لە شاری شۆڤی روویداوە، کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاویی باکووری رۆژئاوای جۆرجیا و بە دارستانە بەرفراوانەکانی و کانییە کانزاییەکانی ناسراوە، بە گوتەی بەرپرسانی جۆرجیا لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.

تەیموراز مێگبریشڤیلی، لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی جۆرجیا رایگەیاند: "لە ناوچەی کارەساتەکە 16 تەرم دۆزراونەتەوە".

شۆڤی دەکەوێتە دۆڵێک کە 140 کم لە باکووری رۆژئاوای تەبلیسی پایتەختەوە دوورە.

لەلایەن خۆیەوە، یەکێک لە رزگاربووەکان رایگەیاندووە، دوو کاتژمێر لەناو زەوی لەرزینەکەدا ماوەتەوە.

کیریڵ پاتریارکی رووسیا "سەرەخۆشی خۆی بۆ پاتریارک ئیلیای دووەم ، سەرۆکی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی جۆرجیا، دەربڕی.

لەساڵی 2008 لە ناوچەی ئەدجەرا، لە باشووری دەریای رەش، بەهۆی بومەلەرزەیەک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا.