رێگریكردنی به‌له‌مێكی چینی له به‌له‌مێكی فلیپینی له ده‌ریای چینی باشووردا ئه‌مه‌ریكا تووڕه ده‌كات
K24 – هەولێر:
فلیپین پاسه‌وانی كه‌ناره‌كانی چین به رێگریكردن له به‌له‌مێكی گه‌یاندنی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌ریای چینی باشوور و به‌ئامانجگرتنی به تۆپی ئاوی تۆمه‌تبار ده‌كات، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه چه‌ندباره‌بووه‌كانی چین بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 6ـی ئابی 2023) هێزه چه‌كداره‌كانی فلیپین رایگه‌یاند، به‌له‌مێكی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی چین رێگه‌ی له به‌له‌مێكی فلیپینی گرتووه و به تۆپی ئاوی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌له‌مه فلیپینییه‌كه له ئه‌ركی ئاسایی خۆیدا بووه بۆ جێگۆڕكێی هێزه‌كان و دووباره دابینكردنی هاوكاریی و پێویستییه‌كانیان.
هێزه چه‌كداره‌كانی فلیپین جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌له‌مه چینییه‌كه پێشلێكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و گوێنه‌دانه به سه‌لامه‌تی و پارێزراوی ئه‌وانه‌ی له‌ناو به‌له‌مه فلیپینییه‌كه بوونه.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه چه‌ندباره‌بووه‌كانی چین له بارودخۆی ئێستادا له ده‌ریای چینی باشوور، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، واشنتۆن له‌پاڵ فلیپینی هاوپه‌یمانی ده‌وستێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ره‌فتارێكی مه‌ترسیدار.
په‌ككین داوا ده‌كات سه‌روه‌ری خۆی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ده‌ریای چینی باشووردا بسپه‌پێنێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ریه‌ك له مالیزیا، فلیپین، ڤێتنام، برۆنای و تایوان داوا ده‌كه‌ن ببنه خاوه‌نی ناوچه دیاره‌كانی ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه.