ئامێدی.. گولـله تۆپێك له گوندی گوهه‌رز به‌رماڵێك كه‌وت
K24 – دهۆك:
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا گولـله تۆپێك له گوندی گوهه‌رز له سنووری ئامێدی به‌رماڵێك كه‌وت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دیواری ماڵه‌كه رووخاوه و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه.
گوندی گوهه‌رز ده‌كه‌وێته ناحییه‌ی دێره‌لۆكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، له سنووری پارێزگای دهۆك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج.
هێرشه‌كه كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نزیك سه‌نته‌ری ناحییه‌ی چه‌مانكێ، به دیاریكراوی له گوندێكی نزیك گوندی (ئه‌شكه‌فتێ) روویدا و تێیدا هاووڵاتی ئالان ئیسماعیل كه پێنج مانگە ھاوسەرگیری کردووە به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه گیانی لەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
تا ئێستا بەهۆی شەڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان چەكدارانی پەکەکە و لەشکری تورکیا لەو سنوورە، پتر له 195 گوند لە سنووری قه‌زای ئامێدی چۆڵکراون و بەپێی قسەی گوندنشینان بەهۆی جموجۆڵی بەردەوامی پەکەکە و بوونی بنکە و بارەگاکانییان لەو سنوورە، خەریکە شەڕە شار و شارۆچکەکانیش دەگرێتەوە.