ره‌حیم عه‌بوودی: ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غاز كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غازی فیدڕاڵ كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ده‌شڵێت، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه ئامانجییانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئاڵۆز بكه‌ن.
ره‌حیم عه‌بوودی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا تایبه‌ت به كوردستان24 جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له به‌غداوه ده‌رده‌چن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رێككه‌وتنیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، پیویسته وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی تا ئێستا له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی یاسای نه‌وت و غاز ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ئه‌نجامیشدا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا چه‌ندین رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا پێشێل كراون و وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون، روونیشیكرده‌وه ئێستا ترووسكاییه‌ك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز ده‌ربكه‌ن.
ره‌حیم عه‌بوودی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت و غاز، مافه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستانی تێدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌نجامی باشی ده‌بێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ و دواتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی پێ ده‌درێت، به‌و شێوه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئیداره‌ی دارایی عێراق له ئارادا نامێنێت و ره‌وایه‌تی به هه‌رێمی كوردستانیش ده‌دات و دارایی خۆی به‌ڕێوه‌ببات.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هێز و پۆسته سیاسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕیار و كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا گرتووه، بۆیه ده‌بینرێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له مانگی نیسان واژۆ كرا، پێشێل كرا، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌یشیان بۆ دروستكردنی فشاره بۆ سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن و ئامانجیان نانه‌وه‌ی پشێوییه.