کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات و تا کۆتایی هەفتە لە هەندێک ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 7/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە  هەور  دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی  سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێ. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە (1-2) پلە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى

دهۆک : 43 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 35 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى

سۆران :  43 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  48 پلەى سیلیزى

پێشتر بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، شەپۆلێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات، تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنجشەممە دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى  خۆى، پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى، سلێمانى 45 پلەى سیلیزى دهۆک 46 پلەى سیلیزى کەرکووک  50  پلەى سیلیزى و هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى، ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى ئیدارەى راپەڕین 45 پلەى سیلیزى.

سەبارەت بە پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەشناسی رایگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما لە سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى 34 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، ئەم شەپۆلى گەرمایە ماوەى  مانەوەى بۆ چەند رۆژێک درێژدەبێتەوە، بۆیە جیاوازە لە شەپۆلەکانى تر ئەمەش وا دەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆلێکى گەرماى چەند رۆژە بێت.