هه‌ولێر.. پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و كۆنگره‌ی سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەشی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەی بەشی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی و مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و كۆنگره‌ی سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان، كۆبوونه‌وه.
سیروان گه‌ردی به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەشی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئەمڕۆ (دووشه‌ممه 7ـی ئابی 2023)، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی بەشی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، د.ئاراس خۆشناو بەرپرسی رێکخراوە پیشەییەکان و شیلان شێخ جه‌عفه‌ر بەرپرسی رێکخراوە جەماوەرییەکان، لە گەڵ شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە د.جوتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان و فریال عه‌بدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یه‌كێتی و لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان و سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یه‌كێتی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر كۆبوونه‌وه.
سیروان گه‌ردی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروباری رێکخراوە پیشەییەکان، سەندیکا، کۆمەڵە و یەکێتیەکان کرا، بەو مه‌به‌سته‌ی کە بتوانن خزمەتی توێژەکان بکەن، لە ئاستی گۆڕانکاری و داخوازییە پیشەییەکانی رێکخراوەکانیان بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هەر دوولا هاوڕابوون لە سەر کارکردنی پیشەییانەی سەرجەم رێکخراوەکان، هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و کۆنگرەی خۆیان، بە پێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی کارپێکراو، بە شێوازێک کە لە گەڵ پێداویستی و گۆڕانکارییەکانی بوارەکانیان گونجاو بێت لە خزمەتی کوردستان و چینە جۆراو جۆرەکان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی، چه‌ندینجار له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه و بۆچوونه‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه له‌یه‌كتری نزیكه.
رۆژی (3ـی ئابی 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشکردبوو، دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی لەسەرە و بە راوێژ لەگەڵ هەموو لایەنەکان، رێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.