سەعدی پیرە: لەگەڵ پارتی و گۆڕان سەرقاڵی زەمینەسازین

"ئێمە پێشوازی لە فوئاد حوسێن دەکەین".
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/57024f2d-cf34-428b-8483-ea3689d1c614/saadi%20pera.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ پارتی و گۆڕان سەرقاڵی زەمینە سازین بۆ دەستیپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان و دەشڵێت: "ئاساییکردنەوەی بارودۆخی سیاسی تەنها پەیوەست نییە بە پارتی و یەکێتییەوە".

لە بارەی گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێیوایە، دەبێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بەو گۆڕانکارییە رازی بێت.

لە بارەی سەردانەکەی فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ بانگێشتکردنی لایەنەکان بۆ کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەعدی پیرە گوتی: "ئێمە پێشوازی لێ دەکەین".

سەبارەت بە کۆبوونەوەی فراونی لایەنەکان لەگەڵ بارزانی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەپێوستی دەزانێ زەمینە سازی بۆ کۆبوونەوە فراوانەکە بکرێت تا هەموو لایەنەکان بەشداربن.