شاندی پارتی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و پلاسخارت کۆدەبێتەوە
K24 – بەغدا:
کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای پارتی لە بەغدا بەردەوام دەبێت و وابڕیاری رۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆببنەوە.
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە (7ـی ئابی 2023)، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی سەدانی بەغدای کرد، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نێردراوی کوردستان24 بۆ بەغدا، وابڕیارە شاندە باڵاکەی پارتی لە بەغدا، بەیانی رۆژی سێشەممە (8ـی ئابی 2023) بەجیا لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و جنین هێس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆببنەوە.
رۆژی دووشەممە (7ـی ئابی 2023) لە بەغدا، شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له به‌غدا له ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت کۆبوونەوە.
لەلایەن خۆیەوە، پشتیوان سادق، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و نابێت ئه‌و دوو بابه‌ته به هیچ بابه‌تێكی دیكه ببه‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه.
دوای کۆبوونەوەکەش، نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا لەگەڵ شاندی باڵای پارتی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، هەروەها تاووتوێی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌ختیش له چاره‌سه‌رییه‌كان به پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كرایه‌وه.
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامییەتی هەر یەکە لە فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی، جەعفەر ئێمینکی، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەنگین رێکانی، ئومێد سەباح و فارس عیسا پێکهاتوون.