بکوژی محەممەد جوامێر دەستگیرکرا
K24 – گەرمیان
شەوی رابردوو بەهۆی شەڕەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، کەسێک کوژراو و پێنج کەسی دیکەشی بریندار بوون، هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەیان دەستگیرکرد.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "لە گەڕەکی قادر کەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕش بەهۆی رووداوێک شەش کەس برینداربوون و بەداخەوە کەسێکیان گیانی لەدەستدا، دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکرا و رادەستی یاساکرا".
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە، ناوی محەممەد جوامێرە و تەمەنی 25 ساڵە.