کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبنی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای کەشوهەوای سبەی، کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەى گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 46 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى

دهۆک: 46 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 49 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 35 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  47 پلەى سیلیزى

سۆران :  45 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  50  پلەى سیلیزى