سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەكات

.
.

K24 - هەولێر

رۆژی سێشەممە 8ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەی نێوانیان كە خاتوو رۆزی كەیڤ كونسوڵی بەریتانیا لە شاری هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

لە بەشێكی تری دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو ئەركەی پێسپێردراوە لە عێراق كار بكات و لە ماوەی كاركردنیدا لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا بێت.

هەروەها پاڵپشتیی وڵاتەكەشی بۆ پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بە سەرۆك بارزانی راگەیاند.

.