هومام حه‌موودی: به‌هیواین بلۆككردنی تێلێگرام زیانی بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربڕین نه‌بێت
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی بلۆككردنی هه‌ژماری تێلێگرام له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، هومام حه‌موودی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق ده‌ڵێت: "پێداگیری حكومه‌تی عێراق له پێناو پاراستنی ئاسایش و زانیارییه تایبه‌ته‌كانی هاووڵاتیان، به‌رز ده‌نرخێنین". هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌هیواین بلۆككردنی تێلێگرام زیانی بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربڕین نه‌بێت".
رۆژی یەكشەمممە 7ـی ئابی 2023، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هۆکاری بلۆککردنی ئەپڵیکەشینی تێلێگرامی لە عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند، بلۆککردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام، لەسەر بنەمای رێنماییەکانی دەسەڵاتی باڵا بووە و چەندین جار داوایان لە کۆمپانیای پەیوەندیدار کردووە کە هاوکار بن لە داخستنی ئەو پلاتفۆرمانەی کە داتای دامودەزگا فەرمییەکانی وڵات و داتای کەسیی هاووڵاتیان دزەپێدەکەن.
حه‌موودی له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هیواین حكومه‌تی عێراق به‌دوای چاره‌سه‌ری هاوسه‌نگدا تایبه‌ت به بلۆككردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلێگرامدا بگه‌ڕێت، تاكو نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئازادی راده‌ربڕین و دام و ده‌زگاكانی فێركردن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پشت به‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه ده‌به‌ستن".
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ساڵی 2022 لە عێراق، 48 ملیۆن و 400 هەزار بەکارهێنەر بووە. لەم ژمارەیە 18 ملیۆن کەس بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، 16 ملیۆن تێلێگرام، 15 ملیۆن ئینستاگرام، 14 ملیۆن سناپچات و توێتەریش ملیۆنێک و 900 هەزار بەکارهێنەری هەبووە. ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2021، کە ژمارەی بەکارهێنەران نزیکەی 25 ملیۆن بەکارهێنەر بوو، لە سەدا 13.4% زیادیکردووە.
تێلێگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ئاڵوگۆڕکردنی کورتەنامە و وێنە و ڤیدیۆیە. ساڵی 2013 دامەزرێندراوە و تا ساڵی 2022 زیاتر لە 600 ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە و چاوەڕێدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنەکە بگاتە سەرووی ملیارێک بەکارهێنەر. رۆژانە نزیکەی 16 ملیۆن نامە لە رێگەی تێلێگرامەوە ئاڵوگۆردەکرێن و هاوکات دەتوانرێت پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆییش لەڕێگەیەوە ئەنجام بدرێت.