کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

.
.

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی  پێنجشەممە 10/8/2023  ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت .پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 47 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى

دهۆک : 46 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 49 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  47 پلەى سیلیزى

سۆران :  44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  51  پلەى سیلیزى