ئەمەل سەعید گۆرانی بۆ کچەکەی دەڵێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە

K24 – هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە، نوێترین گۆرانی خۆی کلیپ کرد، کە بۆ کچەکەی گوتوویەتی.

"ئەمەل سەعید" لە بارەی بەرهەمەکەیەوە بۆ کوردستان 24 دەڵێت: گۆرانیەکەم دەربڕینی هەستی خۆم و دایکانی دنیایە بۆ کچەکانیان، کە شوو دەکەن و ماڵێکی نوێ هەڵدەبژێرن و دەکەونە ژیانێکی تازە، بۆیە بە میلۆدییەکی جیاواز و ستایلێکی تایبەت هەوڵمداوە کاری لەسەر بکەم، کە یەکەم جارە لەسەر تۆنێکی قورس و دوور لە سەدای قورگی خۆم کارم بۆ ئەو بەرهەمە کردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە چەناڵی یوتیوب و کەناڵە ئاسمانییەکان بڵاوی دەکەمەوە.

بەرهەمەکە ناوی نراوە "شیرینیەکی تاڵ" و کچەکەم شوو دەکات، بووەتە نوێترین ناونیشانی بەرهەمەکانی ئەمساڵی ئەم هونەرمەندە و لەگەڵ ستافێکی هونەری بەرهەم هێنراوە و لە رۆژانی داهاتوو لە کەناڵە کوردییەکان بڵاودەکرێتەوە.