فڕۆکەخانەیەکی تورکیا لە گواستنەوەی گەشتیار ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

K24 - ئەنقەرە

 فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستانبوڵ، زۆرترین گەشتیاری گواستوەتەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی ئابی 2023، بە گشتی 389 هەزار و 620 سەرنشین لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنەوە بە 2 هەزار و 91 گەشتی ئاسمانی گەشتیان کردووە.

بەگوێرەی داتاکان، فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە رۆژی 6ی ئابدا بە گشتی 131 هەزار و 52 سەرنشین لە 713 گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی گواستراونەتەوە و ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گەشتە ئاسمانییەکانی بە دەستهێناوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی پێوانەیی زۆرترین سەرنشینانی نێودەوڵەتی بە 36 هەزار و 830 کەس و ژمارەی سەرنشینانی بیانی بە کۆی گشتی 72 هەزار و 566 سەرنشینی بیانی گواستووەتەوە.

لە دەستپێکی هاوینی ئەمساڵەوە، فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن هەفتانە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە گواستنەوەی سەرنشینەکانی تۆمار کردووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا میوانداری 17 ملیۆن سەرنشینی کردووە و 108 هەزار و 60 گەشتی کردووە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەبیحە گۆکچەن بە گشتی گەشتەکانی بۆ 157 شوێن و 52 وڵات دەکات، کە 40 شوێنی ناوخۆیی و 117 شوێنی نێودەوڵەتی هەیە.

.