به‌رنامه‌ی له له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه مێژووی دانوستاندن و رێككه‌وتنه‌كانی كوردستان و به‌غدا و گرنگی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان تاووتوێ ده‌كات
K24 - هەولێر:
مێژووی دانوستاندن و رێككه‌وتنه‌كانی كوردستان و به‌غدا و گرنگی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان له دانوستانه‌كاندا بابه‌تی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه، كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی، رۆژنامه‌نووس له كه‌ناڵی كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ زیاتر قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، ئه‌لقه‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌كه میوانداری هه‌ر یه‌ك له شوان خۆشناو، پسپۆڕی مێژووی هاوچه‌رخی كورد و خه‌لیل ئیسماعیل، پسپۆڕی جیۆپۆله‌تیك كردووه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و ئه‌زموونی كورد له دانوستاندن له‌گه‌ڵ عێراق و بایه‌خی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له سه‌ره‌تادا شوان خۆشناو، پسپۆڕی مێژووی كورد رایگه‌یاند، كورد له به‌ره‌به‌یانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق به رۆژگاری ئێستا ده‌گات، مێژوو و ئه‌زموونێكی تاڵ و ناخۆشی له‌گه‌ڵ مێژووی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی خێرا به‌ناو پانۆڕامای مێژووی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و شۆڕشی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و رووداوی سه‌یر ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت كه به‌شێكیان هی سه‌رده‌می پاشایه‌تییه كه تێیدا شێخ مه‌حموود به‌رزنجی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوو، له‌و پێودانگه‌شدا كۆمه‌ڵێك جووڵه و هاتووچۆ و هاموشۆ له‌نێوان كورد حكومه‌تی پاشایه‌تی له ئارادا بوو و هه‌موو ئه‌مانه‌یش به جۆرێك له جۆره‌كان و له زانستی سیاسی‌دا ده‌چێته ناو په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها شوان خۆشناو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، دوای شێخ مه‌حموود و له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌وره‌ی بارزان له 1943 بۆ 1945، بینرا حكومه‌تی عێراق په‌یمانی به‌رامبه‌ر به كورد شكاند و دواتر به پاڵپشتی ئینگلیزه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی بارزان به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر قۆناغی شۆڕشی 14ـی ته‌ممووزی 1958 و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و گوتی، راسته كورد له‌و قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام كورد له به‌رامبه‌ردا بووه په‌رژین و دیوارێك به ده‌وری پاراستنی شۆڕشی 14ـی ته‌ممووز و مانه‌وه‌ی حكومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، كه دواتر قاسمیش له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی كه به كوردی دابوو، نه‌ما و پاشگه‌ز بووه‌وه و هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕشه‌كه به‌رامبه‌ر به كورد هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وته كڕینی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دژی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوون.
شوان خۆشناو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول كرد له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا، كه له ئه‌نجامدا ئه‌و شۆڕشه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ رووخانی حكومه‌تی عێراق و خودی قاسم، روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی عێراق كه یه‌ك له دوای یه‌ك هاتوون و ئه‌وانی پێش خۆیان لابردووه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كورد و بزاڤه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بوو، كه بۆ داواكاری مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا چالاك بوو. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه بۆیه كورد یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی رووخانی حكومه‌ته‌كان، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كورد و داواكاری و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هاتووه‌ته دروستبوون و دامه‌زراندن و دواتریش به‌زۆر و به‌بێ خواستی خۆی، كوردیان به‌و ده‌ڵه‌ته‌وه لكاند.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی كورد سه‌باره‌ت به مێژوو و ئه‌زموونی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌ته‌كانی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌گه‌ر ساڵی 1962 به نموونه وه‌ربگیرێت، روون ده‌بێته‌وه ئه‌و كات كورد له گه‌رمه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا بوو، به‌عسییه‌كان به‌ر له رووخانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به شۆڕشی كورده‌وه بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان له سه‌ره‌تادا به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كورددا نه‌بوون، به‌ڵام له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه به‌ناوی كه‌ریم قه‌ره‌نی، كه ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی خه‌ڵكی سلێمانی بوو و له‌لایه‌ن تاهیر یه‌حیاوه كه له‌ناو به‌عسییه‌كان بوو و دواتر بووه سه‌رۆكوه‌زیران، راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شۆڕشی كورده‌وه بكات و جۆرێك له گفتوگۆ له ئارادا بێت و له ئه‌گه‌ری روودانی كوده‌تادا، ماف و داخوازییه‌كانی كورد له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌م شێوه‌یه هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه ئۆتۆنۆمی بۆ كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراسی ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكرێت، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوێنه‌ری كورد سه‌یدا ساڵح یووسفی بوو، كوده‌تاكه‌ی 8ـی شوباتی 1963 كه كوده‌تای یه‌كه‌می به‌عسییه‌كان بوو، روویدا. به‌م شێوه‌یه به‌عسییه‌كان له‌و قۆناغه‌دا بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ و ده رۆژ حوكمیان گرته ده‌ست، كه خراپترین قۆناغ بوو و به ئاگر و ئاسن كه‌وتنه گیانی گه‌لانی عێراق و كوردیش بێبه‌ش نه‌بوو.
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه كورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌تایبه‌ت كه پێشتر جۆرێك له رێككه‌وتنی نهێنی هه‌بوو، رایگه‌یاند، كه هه‌ردوو شۆڕش باوه‌شیان به‌یه‌كدیدا كرد، هاوكات به‌عسییه‌كان به‌ره به‌ره ده‌ستیان به كات كوشتن له به‌رامبه‌ر كوردا كرد و خۆیان له‌و به‌ڵێنانه دزییه‌وه كه به شۆڕشی كوردیان دابوو، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری نابه‌جێیان كرد، به‌ڵام شۆڕشی كورد به سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا بارزانی په‌له‌ی ده‌كرد له پێشكه‌شكردن و خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانی، به‌تایبه‌ت له پراكتیزه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێشتر پێی درابوو، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بارزانی كۆنگره‌یه‌كی له كۆیه به‌ست و چه‌ند جارێك شاندی نارده به‌غدا، كه دیاره كۆنگره‌كه، نموونه‌ی كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوان بوو و 500 كه‌س له چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كورد به یه‌ك نوێنه‌ر و به یه‌كگوتار موخاته‌به‌ی حكومه‌تی به‌عسییه‌كان بكات و مافه‌كانیان داوا بكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا به‌عسییه‌كان ته‌واوی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و خه‌ریكی پێكهێنانی یه‌كێتی عه‌ره‌بی بوون له‌نێوان ناسری و به‌عسییه‌كان و سووریا، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان بوو، عێراق، میسر و سووریا ببێته یه‌ك ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی عه‌ره‌بی. له ئه‌نجامی هه‌موو رووداو و پێشهاتانه‌دا، له حوزه‌یرانی 1963ـدا جارێكی دیكه شه‌ڕ له‌نێوان حكومه‌ت و شۆڕشی كورد روویداوه و له ئاكامی هێرشه تونده‌كانی حكومه‌ت، زیانێكی گه‌وره به‌ر كوردستان و ژێرخانه‌كه‌ی كه‌وت، تا ئه‌و كاته‌ی له 18ـی تشرینی دووه‌می ئه‌و ساڵه‌دا عه‌بدولسه‌لام عارف گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، به هاتنی عه‌بدولسه‌لامیش بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵێكی نوێ بۆ رێككه‌وتن نرا و ده‌رفه‌تێك ره‌خسا، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان كه زۆر توندوتیژ بوون، له ده‌سه‌ڵات چوونه ده‌ره‌وه و قه‌ومییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، له ئه‌نجامدا و له 10ـی شوباتی 1964، دووباره دانوستان له‌نێوان حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ده‌ستیپێكرده‌وه و ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا، كه هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاگربه‌سته بووه هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی كورد و لێكترازان روویدا، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هه‌ندێك بڕیاری دا و دواتر هیچیانی جێبه‌جێ نه‌كرد.
دواتر خه‌لیل ئیسماعیل، پسپۆڕی جیۆپۆله‌تیك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌ر له‌ویش كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رابردوو، ئێستا و ئایینده‌ی كوردستان هه‌یه، كه له قۆناغی یه‌كه‌می كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كوردستان دابه‌ش كرا، كه به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كات و ئێستا و داهاتووی كورد دروست كرد و به‌جێهێشت، نه‌خاسمه كاتێك ویلایه‌تی مووسڵ كه مه‌به‌ست لێی جوگرافیای باشووری كوردستان بوو، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه خرایه پاڵ هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره و عێراقی لێ دروست كرا، به‌مه‌ش گورزێكی گه‌وره به‌ر ئایینده و جوگرافیای كوردستان كه‌وت.
هه‌روه‌ها خه‌لیل ئیسماعیل رایگه‌یاند، كورد له رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا به‌ڵێنی له به‌ریتانیا وه‌رگرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌ریتانیا له به‌رامبه‌ردا نه‌ك هه‌ر ویلایه‌تی مووسڵی خسته پاڵ دوو ویلایه‌ته‌كه‌ی دیكه و عێراقی لێ دروست كرد، به‌ڵكو پشتگیری كوردیشی نه‌كرد كه ببێته خاوه‌نی قه‌واره و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرا و كورد به‌زۆر خرایه پاڵی، له‌مه‌وبه‌دوا كاردانه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌وه دروست بوو و شێخ مه‌حموود ده‌ستی به شۆڕش و راپه‌ڕین دژی حكومه‌تی عێراق و به‌ریتانییه‌كانیش كرد. دوای ئه‌ویش بارزانییه‌كان شۆڕش و جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداریان به‌رپا كرد. روونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ـی ته‌ممووزی 1958، قۆناغێكی نوێ له عێراق هاته ئارا و وه‌رچه‌رخانێك روویدا، نه‌خاسمه كه له ده‌ستووری كاتی حكومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق نووسرابوو "عه‌ره‌ب و كورد له‌و وڵاته هاوبه‌شن"، كه ئه‌مه گرنگترین قۆناغی به‌ده‌ستووریبوون و دداننان بوو به مافه‌كانی كورد له عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی عێراق، خه‌لیل ئیسماعیل رایگه‌یاند، دووباره ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌و كاتی شۆڕشی كورد بوو له عێراق، كه توانی به‌هۆی داكۆكیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌دیبهێنێت، نه‌خاسمه كه بۆ یه‌كه‌م جار بوو، حكومه‌تی عێراق ددانی به‌وه‌دا نا، كورد له عێراق خاوه‌نی شوێن و جوگرافیای خۆیه‌تی و ناوی كوردستانه.
ناوبراو دووپاتیشكرده‌وه، عه‌ره‌بی عێراق و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وام ترسیان له جیۆپۆله‌تیكی كوردستان هه‌بووه و هه‌یه و چاوی تێده‌بڕن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار په‌شیمان بوونه‌وه و ئامانجیان بوو ئه‌و جیۆپۆله‌تیكه‌ی لێ زه‌وت بكه‌ن، كه تا ئێستا ئه‌وه‌ی ناوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناسراوه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، هه‌ر له‌و تێڕوانینه داگیركارییه‌یه و ده‌یه‌وێت جیۆپۆله‌تیكی كوردستان له ره‌سه‌نایه‌تی خۆی بكاته‌وه و شوێنه‌واره مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بسڕێته‌وه.