ئەمڕۆ ئەلبوومی "لێڤ"ـی جوان حاجۆ بڵاودەبێتەوە

جوان حاجۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
جوان حاجۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

جوان حاجۆ، نوێترین ئەلبوومی خۆی ئەمڕۆ بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکات، کە لەژێر ناونیشانی "لێڤ"ـە و دوانزە تراکی لەخۆوە گرتووە و بەشێک لە ئاواز و هۆنراوەکانیشی هونەرمەند خۆی نووسیویەتی.

جوان حاجۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، گۆرانییەکانی ئەم ئەلبوومەی پڕن لە خۆشەویستی و دڵدارانی کورد دێنێتە جۆش و خرۆش، کە دەمێکە چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ بوون لە من و لە ئەلبوومی لێڤیشدا گۆرانییەکانی حەزدەکەم، تو جوانی، چاڤڕەش، مەکتوب، گولێک، هەرە دەرەو و سەیرۆ دەبینرێت، کە خەرمانەیەکن لە کار و پڕۆژە جوانەکانی من، ئەمڕۆش ئەم ئەلبوومە دەکەمە دیاری هەوادارانی دەنگی خۆم.

ئەلبوومەکە دەسپێکێکی نوێیە لە ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 2023 دوای گەڕانەوەی بۆ نێو هونەری میوزیک و گۆرانیی، کە زۆربەی بەرهەمەکانیشی بۆ ئەوینداری گوتراون.

O