سه‌عدی پیره: پێویسته پارتی و یه‌كێتی له ژووره تاریكه‌كان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به پێویستی ده‌زانێت پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ژووره داخراوه‌كاندا، باسی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه، ده‌شڵێت، ده‌بێت واز له شه‌ڕی یه‌كتری بهێنن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی ئابی 2023) سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به پێویستی زانی هه‌ر یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه دووقۆڵی و له ژووره داخراوه‌كاندا باس له‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی كه به‌رپرسیاری هه‌رێمی كوردستانن، له‌و مه‌ترسییانه بگه‌ن و واز له شه‌ڕی یه‌كدی بهێنن، به‌ڵكو پێویست ده‌كات به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ستووری كۆتایی پێبهێنرێت و هه‌مووان به ئه‌نجامێك بگه‌ن، كۆتایی به‌و بۆشاییه بهێنرێت.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی رۆژی 30ـی ته‌ممووزی 2023ـی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، هەردوولا راگەیەندروێکی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی رۆژی 30ـی ته‌ممووزی 2023، کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوای تاووتوێی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی، هەردوولا جەختیان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردەوە.
راشیانگەیاند: تەواوی تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لە پێناو بژێوی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژەیان بەوەشدا، بە ئاڕاستەی زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان، هەردوولامان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتن:
1. هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
2. بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
3. بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
4. هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
5. لە پێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە، سێیەم کۆبوونەوەی هەردوولا بوو لە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق.