كۆڵۆ تۆڕی لیڤه‌رپوولی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به راهێنه‌ری پێشوویه‌وه كرد
كۆلۆ تۆرێی كۆتدیڤواری به فه‌رمی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێڵتیكی سكۆتلاندی و بریندان رۆجێرزی راهێنه‌ری پێشوویه‌وه كرد.
یانه‌ی سێڵتیكی سكۆتلاندی رایگه‌یاندووه كۆلۆ تۆرێ دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ماوه‌ی ساڵێك په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات، به‌مه‌ش یاریزانه35 ساڵیه‌كه جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی بریندان رۆجێرزی راهێنه‌ری پێشووی لیڤه‌رپوول ئێستای پاڵه‌وانی سكۆتلاندا یاریی ده‌كات.
تۆرێ 3 وه‌رز پارێزگاری له درێسی لیڤه‌رپوول كرد و له وه‌رزی رابردووش له 26 یاریی ئه‌و یانه‌یه به‌شداری كرد.