سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری دهۆكم كرد و گوێمان له‌ گله‌یی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان گرت

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا نووسیوویه‌تی: "زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شاری دهۆكم كرد و گوێمان له‌ گله‌یی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان گرت".

له‌ ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌: "گەلەک دلخوەش بووم کو من ئەڤرۆ سەرەدانا چەند تاخێن باژێرێ دهۆکێ کر و گوهداریا گلە و داخوازیێن هەڤوەلاتیان کر. پێتڤییە دەزگەهێن حکومەتێ ب ئێکسانی خزمەتگوزاریا پێشکەشی هەڤنیشتمانیان بکەن و جوداهیێ دناڤ چ تاخ و دەڤەرادا نەکەن و ئەرکێ سەرەکی یێ بەرپرسان، خزمەتکرنا خەلکێ کوردستانێیە".

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانی خەڵکی گەڕەکانی نێو شاری دهۆک گرت.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لەو ماڵەنەی ئەمڕۆ سەردانی کردن، رایگەیاند: ئامانجی ئەم سەردانە بۆ ئەوەبوو، بزانین چ جێگەیەک خزمەتگوزاری پێنەگەیشتووە، تا هەموو شوێنەکان خزمەتگوزارییەکانی وەک (ئاو، کارەبا، تەندروستی و قوتابخانە)ـیان پێ بگات.

مەسرور بارزانی داوای لە پارێزگاری دهۆکیش کرد، زیاتر گرنگی بەو گەڕەکانە بدەن کە بەپێی پێویست خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆکیش کرد، هاوکاری فەرمانگەکانی حکومەت بکەن لەکاتی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و نەهێشتنی سەرپێچی و کاری نایاسایی.

مەسرور بارزانی داواشیکرد، ئەگەر خانوویەک زیادەڕۆیی تیا کرابێت و رێگر بێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، زیادەڕۆییەکە لاببرێت و خاوەنەکەی قەرەبوو بکرێتەوە، دواتر بەردەوامی بە کارەکان بدرێت.

لەبەرامبەردا، هاووڵاتیانی دهۆک سوپاسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ گرنگیدانی بە شارەکەیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان.