نێیمار "خیانەتەکەی ئێمباپێ" ئاشکرا دەکات

كلیان ئێمباپێ و نێیمار دا سیلڤا له‌ راهێنانه‌كانی پاریس سانجێرمان
كلیان ئێمباپێ و نێیمار دا سیلڤا له‌ راهێنانه‌كانی پاریس سانجێرمان

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، له‌ سۆشیاڵ میدیا مشتومڕێكی زۆری له‌باره‌ی نیوانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمباپێ دروست كردووه‌ و پێیوایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌ خیانه‌تی لێكردووه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار بۆ خولی سعوودیه‌، كلیان ئێمباپێ مانه‌وه‌ی له‌ پاریس سانجێرمان بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ مسۆگه‌ر كرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی، نێیمار لایكی پۆستێكی ئینستاگرامی كردووه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كلیان ئێمباپێ وه‌رزی رابردوو به‌ ئیداره‌ی پاریس سانجێرمانی راگه‌یاندووه‌ ناتوانێت له‌گه‌ڵ نێیمار له‌ پاریس بمێنێته‌وه‌.

ئه‌م كاردانه‌وه‌ و لایكه‌‌ی نێیمار له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا كلیان ئێمباپێ و ناسر خلێفی دۆخێكی ئارامیان ره‌خساندووه‌ و یاریزانه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ مه‌شق و راهێنانه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان، نێیماریش لەگەڵ هیلالی سعوودیه‌ ڕێککەوتووه‌ بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بەو یانه‌یه‌ بکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ نێوانی ئێمباپێ و نێیمار له‌ هاوینی 2017ـه‌وه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاریس كردووه‌ باش نه‌بووه‌.

كلیان ئێمباپێ و نێیمار دا سیلڤا
كلیان ئێمباپێ و نێیمار دا سیلڤا