ئەمه‌ریکا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا رادەگەیه‌نێت
K24 - هەولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، پاکێجێکی دیکەی سەربازی بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار رەوانەی ئۆکرانیا دەکەن، کە پێکهاتووە لە تەقەمەنی تایبەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، گوللـه تۆپ و ئامێری دژە زرێپۆش بۆ ئەوەی بەرگری لە سەرەوەری وڵات و خاک و گەلەکەی بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختیش دەکاتەوە، گرنگ نییە چەندی پێدەچێت تا رووسیا جەنگەکەی دەوەستێنێت، واشنتن و وڵاتانی هاوبەش و هاوپەیمانی بە یەکگرتوویی لە پاڵ ئۆکرانیا دەوەستنەوە.
بلینکن ئاماژەی بەوەش داوە، رووسیا ئەم جەنگەی هەڵگیرساندووە و دەشتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت، بە کشاندنەوەی هێزەکانی و وەستاندنی هێرشە دڕندانەییەکانی کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.