پشتیوان سادق: پارتی 77 ساڵه سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد نه‌كردووه
K24 - هەولێر:
به‌پرسی نووسینگه‌ی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، بادینان قه‌ڵای پارتییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پارتی 77 ساڵه سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 17ـی ئابی 2023) پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی و به‌پرسی نووسینگه‌ی رێكخستنی پارتی له دهۆك له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی 77ـمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كه له شاری دهۆك به‌ڕێوچووه، رایگه‌یاند، بادینان قه‌ڵای پارتییه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پارتی 77 ساڵه له خه‌بات و تێكۆشاندایه، له‌و پێناوه‌یه‌شدا بۆ هیچ كات سازشی له مافه‌كانی كورد نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها پشتیوان سادق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، به‌رهه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانن، كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیان فێری به‌رگیركردن، ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی كرد، چونكه پارتی هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونییه‌وه له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسیندا، ده‌ستی به پاراستنی كورد و مافه‌كانی كرد.
به‌پرسی نووسینگه‌ی رێكخستنی پارتی له دهۆك له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا به‌پرسی نووسینگه‌ی رێكخستنی پارتی له دهۆك باسی له‌وه كرد، له كاتێكدا یادی پارتی ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات یادی ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی، نموونه‌ی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی به‌رز و رابه‌ری شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كوردایه‌تی و پارتایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بیرده‌هێنرێته‌وه. گوتیشی، ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بووایه، كورد له باشووری كوردستان ئێستا خاوه‌نی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ئارادایه به‌رهه‌می ئه‌و قوربانییه‌یه كه بارزانی و پارتی له‌پێناو كورد و كوردستان داویانه. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی میراتگری راسته‌قینه‌ی ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی پارتی و بارزانییه و له سایه‌ی حیكمه‌ت و رابه‌رایه‌تی ئه‌و، كوردستان ئاوه‌دانه و گه‌نجه‌كان ئایینده‌ی خۆیان به گه‌شی ده‌بینن.