به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه هۆكاره‌كانی به‌ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنی دانوستانه‌كانی نێوان كورد و عێراق ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هەولێر:
كورد به‌تایبه‌تی له‌دوای كوده‌تای 14ـی ته‌ممووزی 1958ـی عێراق، چه‌ندین دانوستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام چه‌ندین هۆكار هه‌بووه كه ئه‌و دانوستانانه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنییان لێ نه‌كه‌وێته‌وه. به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد گرنگترینی ئه‌و هۆكارانه تاووتوێ ده‌كات و ده‌یانخاته‌ڕوو.
مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كوردستانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕ له‌نێوان كورد و حكومه‌ته‌كانی عێراق له ئارادا بوو، به‌ڵام له كۆتایی هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا ئه‌نجامێكی وه‌ك پێویست نه‌هاته‌دی، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه هه‌بوو، له سه‌رووی هه‌موو هۆكاره‌نیش باوه‌ڕنه‌بوونی حكومه‌ته‌كانی عێراق بووه به مافه‌كانی كورد و چاره‌سه‌ركردنی له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌واودا، به‌ڵام ئه‌وه‌یشیان به راشكاوانه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كاندا ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵكو باسیان كردووه و گوێیان لێ گرتووه و ته‌نانه‌ت نووسراونه‌ته‌وه‌ش، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه خۆیان به‌هێز بینیوه، لێی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕیان له دژی ئه‌و مافانه‌ی كورد ده‌ستپێكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ی له‌نێوان كورد و حكومه‌ته‌كانی عێراق كراون، ورده‌كاری پێویستیان تێدا نه‌بووه، كاتێكیش قسه له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان كراوه، ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه، نه‌خاسمه كه حكومه‌ته‌كانی عێراق به‌رده‌وام حه‌زیان نه‌كردووه، رێككه‌وتنه‌كان ورده‌كاری تێدا بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كورد حه‌زی به ورده‌كاری هه‌بووه. ناوبراو، نموونه‌ی به مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور هێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك باس له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كات، له كاتێكدا ناوی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌هێناوه، كه كێشه‌یان له‌سه‌ره.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كان، وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێی عێراق بووه، به‌هۆی ئه‌و فۆبیایه‌ی له كوردی ناوخۆیاندا هه‌یانبووه. له هه‌مان كاتدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش پێیان وابووه، ئه‌وه‌ی له عێراق له‌باره‌ی كێشه‌ی كورد ده‌گوزه‌رێت، بابه‌تێكی ناوخۆیی بووه، ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه، رۆڵی نێوه‌ندگیریشیان نه‌بینیوه، كه دواتر دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئاشووب و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، خۆیان لێ به ساحێب نه‌كردووه، چونكه پێشتر له دانوستانه‌كان حزووریان نه‌بووه و نه‌بوونه‌ته شاهێد له‌نێوان هه‌ردوولادا.
مه‌حموود عوسمان، نه‌یشارده‌وه كه یه‌كێك له هۆكاره قووڵه‌كانی به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنی رێككه‌وتنه‌كان، خودی كورد بووه، كه له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر به روونتر ده‌رده‌كه‌وێت. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر حزبێك بۆ خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر پرسی كورد كردووه و نه‌توانراوه به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش پێكبهێنرێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر رێڕه‌وی دانوستانه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان. له به‌رامه‌به‌ریشدا حكومه‌ت ئاره‌زووی به‌و دۆخه ناوخۆییه‌ی كورد دێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچیان به ئه‌نجامێكی یه‌كگرتوو نه‌گه‌ن و كات به‌فیڕۆ بده‌ن. له ئه‌نجامیشدا بارودۆخ و هه‌ڵوێستی كوردی به‌رامبه‌ر به به‌غدا لاواز كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، به درێژایی مێژووی دانوستانه‌كانی نێوان كورد و حكومه‌ته‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا به دوای ساڵی 2003 ده‌گات، بیروبۆچوونی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد جیاواز بووه له بیروبۆچوونی كورد، به‌شێوه‌یه‌ك كورد داوای ئۆتۆنۆمی یاخود فیدڕاڵی كردووه، به‌ڵام عێراق خواستی ناوه‌ندێكی به‌هێزی هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه به ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌گه‌ن.
مه‌حموود عوسمان سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كه رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970ـی لێ كه‌وته‌وه، روونیكرده‌وه دانوستانه‌كانی ئه‌و كات ئاسانتر بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عێراق یه‌ك كه‌س بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و دانوستانانه ده‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌مه بۆ كوردیش به هه‌مان شێوه بووه، كه مه‌لا مسته‌فا بارزانی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و یه‌كلایی ده‌كرده‌وه. ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بارزانی راسته بڕیاری كۆتایی ده‌دا، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری پێشوه‌خته‌ی ده‌كرد، هاوكات سه‌ددام حوسێن كه بڕیارده‌ری عێراق بوو، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ راوبۆچوونی هاوبه‌شه‌كانی، خۆی به تاكه‌كه‌سی بڕیاری ده‌دا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و تاكگه‌راییه‌ی بڕیاری سیاسی له عێراقدا، به‌ڵام دواجار رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار مۆر كرا و بۆ یه‌كه‌م جار ددان به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد نرا، ئه‌گه‌ر چی دواتر ورده ورده عیراق جارێكی دیكه له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌ز بووه، چونكه ده‌یوست كورد پاشكۆی خۆی بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌وڵه‌كانی بۆ تیرۆركردنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ئیدریس بارزانی ده‌ستپێكرد و له دژی كوردیش رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كرد و بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی كورد، سازشی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران كرد.