ته‌ندروستی عێراق: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنای نوێ له عێراق تۆمارنه‌كراوه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنای نوێی ناسراو به ئه‌یریس تۆمارنه‌كراوه.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكردووه، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، كار لەسه‌ر تواناکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا ده‌كه‌ن، كه لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه و خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ تووشبوونێک بەو گۆڕاوە نوێیە لە عێراق تۆمارنەکراوە.
به‌در راشیگه‌یاندووه، گۆڕانی بۆماوەیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاساییە، بەو پێیەی گۆڕانی بۆماوەیی روودەدات و جۆرێک دەردەکەوێت کە لەهەندێک تایبەتمەندی جیاوازن و رەنگە کەمتر مەترسیداربن له ڤایرۆسه‌كانی دیكه، به‌ڵام نیشانه‌كانی هه‌مان نیشانه‌ی كۆڤید 19یان هه‌یه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان ڕاگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەبینیبوو.
زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیان وایە ئەو ژمارە نزیکەی 20 ملیۆن دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش هاوشێوەی وڵاتان کەرەنتینەی سەرتاسەری لە ساڵی 2020 رایگەندرا بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی 2023 بڵاویکردۆتەوە، تاوەکو ئێستا زیاد لە حەوت هەزار و 400 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە.