شیرین تەشی دەڕێسی نوێترین بەرهەمی دارا محەممەد عەلییە
K24 - هەولێر:
دارا محەممەد عەلی، وەک یەکێک لە شێوەکارە ناسراوەکانی کورد، پڕۆژەیەکی نوێی هونەری بە ناونیشانی "شیرین تەشی دەڕێسی" ئامادەیە و دەیەوێت لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە دەست بکاتەوە بە کردنەوەی چەند پێشانگایەکی شێوەکاری و سیرامیکی و داتاشین.
لە لێدوانێکیشدا بۆ کوردستان24 دەڵێت: پانتایی واتە ئەو رووبەرەی کاری هونەری لەسەریدا ئەنجام دەدرێت، شێواز و ئەندازەییەکانی چوارگۆشە، سێگۆشە و لاکێشەیە، بۆ هونەرەکانی سیرامیک و تابلۆسازیی و داتاشین و هتد..، کرۆکی هزر و بیرمان لەم پڕۆژەیەدا منارەی دێرینی هەولێرە، کە وەک فۆرمێک و رووبەرێک و پانتاییەک بە خامە رەنگاوڕەنگەکانم کارم لەسەریکردووە و دەبێته یەکەم بەرهەمی من کە بە رەنگ گوزارشت لە بۆچوونەکانم دەکات.