نیان عەبدوڵڵا گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

K24 – هەولێر:

گۆرانی "سوپاس" نوێترین بەرهەمی هونەرمەند "نیان عەبدوڵڵا"یه‌، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە.

گۆرانییەکە لە تێکستی هێمن مام نادر و ئاوازی نیان عەبدوڵڵایە و لە ستۆدیۆی ڤینۆ لە لایەن خەلیل عەبدوڵڵا تۆمارکراوە و ئارام سەردار دابەشی میوزیکی بەرهەمەکەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.

ناوبراو لە بارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە بۆ کوردستان24 دەڵێت: لە دوای دابڕان و ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە دنیای هونەر و گۆرانی دا، هەوڵمداوە لەم بەرهەمەدا جیاوازتر دەرکەوم و گۆرانییەک لەسەر ریتمێکی سڵۆ تۆمار بکەم و گۆڕانێکی زۆر بە ستایلی کارەکانمەوە دیارە و بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کاری دەرهێنان بۆ گۆرانییەکە بکەم.

گوتیشی: ئه‌م كاره‌م بووەتە نوێترین بەرهەمی من لەمساڵدا و ئێستاش لە چەناڵی خۆم بڵاوم کردووەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش بینەری زۆرتر لەخۆ کۆدەکاتەوە.

7876