لەبارەی هەواڵی گیانلەدەستدانی یاس خزر روونکردنەوە دەدرێت

یاس خزر
یاس خزر

K24 - هەولێر:

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان هەواڵی مردنی یاس خزر هونەرمەندی دیاری عێراقییان بڵاوکردەوە، گوایە ئەو هونەرمەندە بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ له تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بەڵام ناوبراو لە ژیاندا ماوە و تەندروستیی جێگیرە.

فەلاح حوسێن هاوڕێی نزیکی ئەو هونەرمەندە بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەواڵی مردنی هونەرمەند یاس خزر دوورە لە راستییەوە، تەنیا تەندروستیی تێکچووە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرخ بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، یاس خزر لە 16ی ئاب رەوانەی سەنتەری ئیبن بەیتار لە بەغدا کە تایبەتە بە نەشتەرگەریی دڵ کراوە، لە دوای وەرگرتنی چارەسەر لەژێر چاودێری پزیشکیدا ماوەتەوە، رەنگە پێویستی بە نەشتەرگەریی بۆ دەمارەکانی دڵ بێت، بەڵام هەواڵی مردنی دوورە لە راستییەوە.

یاس خزر لە ساڵی 1938 لە شاری نەجەف لە عێراق لەدایکبووە، نازناوی "دەنگی زەوی" لێنراوە، یەکەم گۆرانی لە ساڵی 1963 بە ناوی "هەدل" بڵاوکردووەتەوە.