مه‌حما خه‌لیل: ده‌شتی نه‌ینه‌وا خزمه‌تگوزاری و ئاسایشی نییه
K24 - هەولێر:
نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له پارێزگاكانی عێراق به‌گشتی و له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هاووڵاتیان و دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یان بێزار كردووه، هاوكات په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، خزمه‌تگوزارییه‌كان له عێراق لاوازه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی پلانێكی باش و خه‌ڵكی ده‌ستپاك ده‌گه‌ڕێته‌وه، روونیشیده‌كاته‌وه ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به زیاتر له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدایه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 18ـی ئابی 2023) مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023، بڕی زیاتر له سێ تریلیۆن و 600 ملیار دینار بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی مووسڵ ته‌رخان كراوه، گوتیشی، مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌هۆی شه‌ڕی داعش، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه پێویستیان به پاره‌یه زۆر و ده‌ستێكی ئه‌مین هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، مووسڵ و ناوچه‌كه ئه‌و كات ئاوه‌دان ده‌بنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستی پێویستدا پێیان ده‌گات، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی به پارێزرگاری نەینەوا بدات و هێزه نایاساییه‌كانی سنووره‌كه به‌تایبه‌ت له شنگال و ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
مه‌حما خه‌لیل، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ده‌شتی نه‌ینه‌وا نه خزمه‌تگوزاری هه‌یه و نه ئه‌منییه‌تی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك و دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌یه و بێ‌ئومێد بوونه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی لاوازی بارودۆخی ئه‌منی و كه‌لوپه‌لی خواردن و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی دیكه‌یان.
رۆژی (هه‌ینی 12ـی ئایاری 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای مووسڵی كرد و چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی لە پێکهاتە جیاجیاکانی نەینەوا، شێخەکانی هۆزەکان و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو پارێزگایە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، لە سەرەتای ئەرکەکانیەوە، ئەولەویەتییەکانی بەرنامەی حکومەت لەسەر بنەمای ئەوە دانراوە کە خوێندنەوەیەکی ورد بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پێویستیانەی پارێزگاکان هەیانە.
سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، "پارێزگاکە خەریکە دەست بە پڕۆسەی خزمەتگوزاری ئابووری دەکات، کە دەبێتە بنەمای سەقامگیری و ئاسایش تێیدا، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە پشکی حزب حزبێنە کردەوە بۆ بەهێزکردنی وڵات و دامودەزگاکانی، بە ئامانجی گەیشتن بەو پێشکەوتنانەی کە ئاواتەخوازین، لەگەڵ سەقامگیری ناوچەکە دەرفەتێک بۆ ئێمە دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی کاری زیاتر و هەنگاوێک بەرەو پێشەوە".