بەرپرسێکی یەکێتی لە رانییە کوژرا

نیاز دەرگەڵەیی
نیاز دەرگەڵەیی

K24 – رانیە:

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمشەو بەرپرسێکی یەکێتی لەناو باخەکەی لە دەربەندی رانییە بە کوژراوی دۆزرایەوە.

کەمێک پێش ئێستا (18ـی ئابی 2023)، نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوژراوی لە باخەکەی خۆی لە دەربەندی رانییە دۆزرایەوە.

لەلایەن خۆیەوە، بەختیار شاوێس کەسایەتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کوژرانی ئەو بەرپرسەی پێشووی یەکێتی دووپاتکردەوە و رایگەیاندووە، "زۆر بەداخەوەم بۆ مەرگی ناوادەی هاوڕێ و هەڤاڵم لەئەنجوومەنی ناوەندی پێشوو کاک نیاز دەرگەڵەیی".

هاوکات پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و تائێستا هیچ لێدوانێک لەبارەی هۆکار و بەرپرسی ئەو رووداوە ئاشکرانەکراوە.

نیاز دەرگەڵەیی پێشتر قایمقامی قەزای دوکان بووە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەشی لە باخەکەی خۆی لە دەربەندی رانییە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی رانییە.

هەروەها پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد بەشێک لە شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە سێ فیشکە بە جەستەی نیاز دەرگەڵییەوە هەبووە و لەکاتی پشوو لە باخەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە.