هونەرمەند شوکر خەیات کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند شوکر خەیات
هونەرمەند شوکر خەیات

K24 – هەولێر:

هونەرمەند شوکر خەیات لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ هەینی (18ـی ئابی 2023)، شاخەوان بەکر، خزمی نزیکی هونەرمەند شوکر خەیات بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر نزیکی 11 هونەرمەند شوکر خەیات لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

شاخەوان بەکر گوتیشی: "سبەی تەرمی هونەرمەند شوکر خەیات دەبەینەوە بۆ کەرکووک و هەر لەوێدا بە خاکی دەسپێرین".

هونەرمەند شوکر خەیات ماوەی چوار مانگ بوو نەخۆش کەوتوبوو، بەڵام نزیکەی هەفتەیەک بەر لە ئێستا باری تەندروستی تێکچوو و لە چاودێری چڕ خەوێندرا، بەهۆی سەختی نەخۆشیەکەی ئەمشەو لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.