لە 17 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ھۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
K24 - هەولێر
ناوەندی كەشناسی ئێران سەبارەت بە 17 پارێزگای ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان ھۆشداری لە دروستبوونی لافاوی دا.
لە راگەیاندراوێكدا ناوەندی كەشناسی ئێران ھۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە 17 پارێزگای ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دا.
بەپێی راگەیاندراوەكە ئەمرۆ و سبەی بارانێكی بە خوڕ لە 17 پارێزگا دەبارێت، پارێزگاکانی ورمێ و سنەی رۆژھەڵاتی كوردستانیش دەگرێتەوە. ناوەندی كەشناسی ئێران داوا لە ھاووڵاتیان دەكات لە رووبارەكان نزیك نەبنەوەو ھۆشداری ئەوەش دەدات، ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو پارێزگایانەدا ھەیە.