لە سنووری دەربەندیخان 14 ئەفغانی دەستگیرکران

K24 - سلێمانی

لە سنوری قەزای دەربەندیخان 14 ئەفغانی دەسگیرکران، کە ویستویانە بە نایاسایی بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

لەو بارەوە سلێمان محەممەد قایمقامی دەربەندیخان بە کوردستان24ی راگەیاند: "یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان لە نزیک پردی قەترە ئەو 14 ئەفغانیەیان دەسگیر کردووە، کە بە نیاز بوون بە نایاسایی بچنە شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق، ئێستا بە فەرمانی دادوەر لە قەزای دەربەندیخان دەستگیرکراون و پاش لێکۆڵینەوەو بڕیاری دادگا رەوانەی گەرمیان دەکرێن".

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شیعە مەزهەب لە ئێران و وڵاتانی دیکە بۆ عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن رێوڕەسمی لە چلەی ئیمام حوسێن.