کەزی ناونیشانی نوێترین پەیکەری سامان هیدایەتە

.
.

K24 - هەولێر

دیداری هونەری کریفێڵد بە بەشداری 36 پەیکەرتاشی جیهانی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

سامان هیدایەت وەک تاکە پەیکەرتاشی کورد لەم دیدارە هونەرییەدا بە پەیکەری "کەزی"، کە لە داری مازوو دروستکراوە بەشداریکرد و لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24ـیش دەڵێت: "نوێترین پەیکەرم 'کەزی'ـی ژنانی شۆڕشگێرە، کە لە دار مازوو دروستکراوە، قەبارەی 200x45 سانیتمەترە و بیرۆکەی هۆگر ئەکرەمە، و لە چوارچێوەی بەشداریکردنیشم لەم دیدارە هونەرییەدا وەک یەکێک لە بەرهەمە ناوازەکان نمایشکرا و ماڵی هونەری ئەم وڵاتەش رێزلێنانی تایبەتیان پێبەخشیم و سەرسامی خۆشیان بۆ بەرهەمەکەم دەربڕی و بەڵێنیان پێدام،  کە لەمەولا چەند پڕۆژەیەکی هونەری هاوبەش پێشکەش بکەم".

.