وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆی عێراق و به‌ریتانیا یاداشتی نیازه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان واژۆ ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له واژۆكردنی راگه‌یاندنی نیازه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و به‌ریتانیا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ عێراق سه‌باره‌ت به بابه‌ته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان جێی بایه‌خن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی پێشوازیكردنی له تۆم تۆگندتهات، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی به‌ریتانیا وێڕای تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنیان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی و له‌ناوبردنی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، هاوكات پێشوازی له واژۆكردنی راگه‌یاندنی نیازه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و به‌ریتانیا و ره‌شنووسی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
هه‌روه‌ها به‌گوێڕه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی تاوانه سنووربڕه‌كان، نه‌خاسمه به‌قاچاغبردن و بازرگانیكردن به مرۆڤ و مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی عێراقی و داواكراوان له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقییه‌وه به تۆمه‌ت و كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
له‌لای خۆیه‌وه تۆگندهات، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پڕچه‌ككردنیان به ته‌كنیكه نوێیه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و سه‌قامگیری ئاسایشی عێراق، دووپات كردووه‌ته‌وه
رۆژی 4ـی ته‌ممووزی 2023، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌ریتانیا له‌باره‌ی رۆڵی عێراق بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و نزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه، له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ جیمس كلیڤه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی رۆڵی عێراق بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرا، تیشك خرایه سه‌ر ئه‌ركی عێراق له نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت نێوانی ئێران و سعوودیه.
هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له رۆڵی گرنگی عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
وێڕای تیشكخستنه‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و به‌غدا و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و رژدبوونی حكومه‌تی عێراق بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بۆ هاووڵاتییانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوایكرد، هه‌وڵه‌كان له‌پێناو هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی خوێندن، ته‌ندروستی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ چڕبكرێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی چاكسازییه‌كان كرد. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ عێراق له هه‌موو بواره‌كان كه پێوێستن به‌رده‌وام ده‌بن.