ئینفۆگرافیک... تواناکانی فڕۆکەی جەنگی F16

K24 – هەولێر

فڕۆکەی جەنگی F16، یەکێکە لە گرنگترین فڕۆکە شەڕکەرەکان، کە لە کۆتایی سەدەی بیستەم دەرکەوتووە و ئێستا 26 وڵات خاوەنی فڕۆکەی ئێف شازدەن، باسی گەرمی ئێستا لەبارەی ئەو جۆرە فڕۆکە شەڕکەرە ئەوەیە کە بدرێت بە ئۆکرانیا کە لە جەنگدایە لەگەڵ رووسیا.

فڕۆکەی F16 لە ساڵی 1979 لەلایەن کۆمپانیای لوکهید مارتنی ئەمەریکی دروستکراوە، 14.8 مەترە و پانی 9.8 مەترە بەرزیەکەشی 4.8 مەتر. کێشی فڕۆکەی ئێف16  بە بەتاڵی 8.936 تۆن و لە کاتی فڕیندا کێشی 16.8 تۆنە.