کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 22/8/2023، ئاسمان  ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەى چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی:41 پلەى سیلیزى

دهۆک : 42  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

سۆران:  42  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  47  پلەى سیلیزى